گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ١٩: ٥ - ١٢ * 5دەنگێک لەلای تەختەکەوە هات و گوتی: * «ستایشی خودامان بکەن ئەی هەموو بەندەکانی، * ئەوانەی لێی دەترسن، گەورە و بچووک.» * 6پاشان گوێم لە دەنگێک بوو وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر، وەک دەنگی خوڕەی ئاوێکی زۆر و وەک دەنگی هەورەگرمەی بەهێز بوو، دەیگوت: * «هەلیلویا! * خودای پەروەردگارمان هەرە بەتوانایە، حوکومڕانی دەکات. * 7با دڵخۆش و شاد بین، شکۆداری بکەین، * چونکە زەماوەندی بەرخەکە هاتووە و * بووکەکەی خۆی ئامادە کردووە. * 8کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێدرابوو لەبەری بکات.» * ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە. * 9پێی گوتم: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی بۆ خوانی زەماوەندی بەرخەکە بانگهێشت کراون!» هەروەها پێی گوتم: «ئەمانە وشە ڕاستەکانی خودان.» * 10کەوتمە بەرپێی تاکو کڕنۆشی بۆ ببەم. بەڵام پێی گوتم: «وا مەکە! منیش لەگەڵ تۆ و خوشک و برایانت بەندەی هاوکارم، ئەوانەی پابەندن بە شایەتییان بۆ عیسا. کڕنۆش بۆ خودا ببە! چونکە ئەو ڕۆحەی کە سروشی بە پێغەمبەرەکان داوە، هەر ئەو شایەتی بۆ مەسیح دەدات.» * 11پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت. * 12چاوەکانی وەک گڕی ئاگر وابوون و ژمارەیەکی زۆر تاجی بە سەرەوە بوو. ناوێکی نووسراوی هەیە کە جگە لە خۆی کەس نایزانێت.
1000 episoder
Kommentarer
0Vær den første til at kommentere
Tilmeld dig nu og bliv en del af گەنجینەکانی دانایی-fællesskabet!