گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ١١: ١٥ - ١٢: ٢ * 15فریشتەی حەوتەمیش کەڕەناکەی لێدا و چەند دەنگێکی بەرز لە ئاسمانەوە هاتن و گوتیان: * «شانشینی جیهان بووەتە شانشینی پەروەردگارمان و مەسیحەکەی، * مەسیحیش بۆ هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات.» * 16ئەو بیست و چوار پیرەی کە لەبەردەم خودا لەسەر تەختەکانیان دانیشتبوون، خۆیان بە زەویدا دا و کڕنۆشیان بۆ خودا برد، * 17گوتیان: * «سوپاست دەکەین، خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، * ئەوەی هەیە و هەبووە، * چونکە هێزە گەورەکەی خۆتت وەرگرت و * دەستت بە فەرمانڕەوایی کرد. * 18نەتەوەکان تووڕە بوون، * بەڵام کاتی تووڕەیی تۆش هاتووە. * کاتی لێپرسینەوەی مردووان هات، * بۆ پاداشتکردنی بەندە پێغەمبەرەکانت و * گەلە پیرۆزەکەت کە لە ناوی تۆ دەترسن، بە گەورە و بچووکەوە، * هەروەها بۆ لەناوبردنی ئەوانەی زەوی لەناودەبەن.» * 19پەرستگای خوداش لە ئاسمان کرایەوە و سندوقی پەیمانەکەی لە پەرستگاکەی دەرکەوت. لەوێدا بووە هەورە بروسکە و دەنگەدەنگ و هەورەگرمە و بوومەلەرزە و تەرزەی قەبارە گەورە باری. ئاشكراكردن ١٢ * 1نیشانەیەکی گەورەش لە ئاسماندا دەرکەوت: ئافرەتێک خۆری پۆشیبوو، مانگ لەژێر پێیدا و تاجێکی دوازدە ئەستێرەیی لەسەر سەری بوو، * 2سکی هەبوو، ئازاری هەبوو و لەتاو ژانی منداڵبوون هاواری دەکرد.
1000 episodios
Comentarios
0Sé la primera persona en comentar
¡Regístrate ahora y únete a la comunidad de گەنجینەکانی دانایی!