کافه وتووێژ

٦. ‎سەرکەوتوویی خێرا: لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی

1 h 17 min · 29 de ene de 2025
portada del episodio ٦. ‎سەرکەوتوویی خێرا: لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی

Descripción

ژمارەی ٦ی پادکەستی کافە وتووێژ بە هۆی تۆزێک گیروگرفتەوە درەنگ ئامادە بوو بەڵام هیوادارین بە دڵی ئێوەی بیسەرانی هێژا بێت. دیسان وەکوو جاران یاریدەر و پشتیوانی ئێمە بن. لەم ژمارەدا سەبارەت بە کێشەیێکی گەورەی کۆمەڵایەتی قسە دەکەین ئەویش سەرکەوتنی کورت خایێن و خێرایە. بێگومان دیتووتانە و بیستووتانە کۆڕبەند و کۆبوونەوەی زۆر بەڕێوە دەچێت لەسەر ئەوەی کە ویستی تۆ بە ئاسانی جێ بە جێ دەکرێ و بەس بە خەیاڵ و حەزی ئێوە هەموو جیهان و کاینات یاریتان دەدات کە بەو ئامانجەی وا لە دڵتاندایە بگەن! ئایا ئەم بیرۆکە ڕاستە؟ بەس ویستی کەسەکان گرنگە؟ بۆ گەیشتن بە ئامانج ڕێگایێکی نهێنی و ڕەمزی هەیە؟ شەریکەی هێرەمی چییە و جیاوازی لەگەڵ بازاڕدیتنەوەی فرەئاستی چییە و چۆن لە سەرنجی ئێمە بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن و گیرۆدەمان دەکەن؟ فرۆشیارەکان چۆن فێڵمان لێدەکەن؟ وڵامی ئەم پرسیارانە لە ژمارەی شەشی پادکەستی کافە وتووێژدا ببیسن. چاوەڕوانی ڕا و بۆچوونەکانی ئێو دەبین.

Comentarios

0

Sé la primera persona en comentar

¡Regístrate ahora y forma parte de la comunidad de کافه وتووێژ!

Prueba gratis

Empieza 7 días de prueba

$99 / mes después de la prueba. · Cancela cuando quieras.

  • Podcasts solo en Podimo
  • 20 horas de audiolibros al mes
  • Podcast gratuitos

Todos los episodios

7 episodios

episode ٦. ‎سەرکەوتوویی خێرا: لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی artwork

٦. ‎سەرکەوتوویی خێرا: لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی

ژمارەی ٦ی پادکەستی کافە وتووێژ بە هۆی تۆزێک گیروگرفتەوە درەنگ ئامادە بوو بەڵام هیوادارین بە دڵی ئێوەی بیسەرانی هێژا بێت. دیسان وەکوو جاران یاریدەر و پشتیوانی ئێمە بن. لەم ژمارەدا سەبارەت بە کێشەیێکی گەورەی کۆمەڵایەتی قسە دەکەین ئەویش سەرکەوتنی کورت خایێن و خێرایە. بێگومان دیتووتانە و بیستووتانە کۆڕبەند و کۆبوونەوەی زۆر بەڕێوە دەچێت لەسەر ئەوەی کە ویستی تۆ بە ئاسانی جێ بە جێ دەکرێ و بەس بە خەیاڵ و حەزی ئێوە هەموو جیهان و کاینات یاریتان دەدات کە بەو ئامانجەی وا لە دڵتاندایە بگەن! ئایا ئەم بیرۆکە ڕاستە؟ بەس ویستی کەسەکان گرنگە؟ بۆ گەیشتن بە ئامانج ڕێگایێکی نهێنی و ڕەمزی هەیە؟ شەریکەی هێرەمی چییە و جیاوازی لەگەڵ بازاڕدیتنەوەی فرەئاستی چییە و چۆن لە سەرنجی ئێمە بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن و گیرۆدەمان دەکەن؟ فرۆشیارەکان چۆن فێڵمان لێدەکەن؟ وڵامی ئەم پرسیارانە لە ژمارەی شەشی پادکەستی کافە وتووێژدا ببیسن. چاوەڕوانی ڕا و بۆچوونەکانی ئێو دەبین.

29 de ene de 20251 h 17 min
episode 5. به‌شی 5 پادکه‌ست کافه وتووێژ - بە بۆ چییەوە دەستپێ بکەن artwork

5. به‌شی 5 پادکه‌ست کافه وتووێژ - بە بۆ چییەوە دەستپێ بکەن

بە بۆ چییەوە دەستپێ بکەن گرینگترین شت بۆ دامەزراندنی یەکدانە کاروکاسبی چییە؟ * دەسمایە؟ * بەرهەم؟ * تیم؟ لەم بەشەی کافە وتووێژدا وڵامی ئەم پرسیارە دەدەینەوە! گرینگترین وڵام کە دەبێت بیدۆزینەوە لەمەڕ پرسیاری "بۆچی"دایە. وڵامی ئەم دوو پرسیارەی خوارەوە چۆن دەدەنەوە: بۆچی دەبێت ئەمن ئەم ستارتاپە دامەرزێنم؟ بۆچی دەبێت ئەم بزووتنەوەیە بخەینە ڕێگە؟ ئەگەر وڵامی پرسیاری یەکەم پووڵ و پارەیە وڵامی پرسیاری دووهەم دەتوانێت پووڵ و پارە بێت؟ هەر کارێک کە دەستپێ دەکەن "بە بۆ چییەوە دەستی پێبکەن" (Start With Why) ناوی کتێبێکە لە سیمۆن سینک (Simon Sinek). سیمۆن لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە "بۆچەیی" کارێک لە هەموو شتێک گرینگترە چونکە دەبێتە هۆی پێکەوە بەستنی هاو باوەڕانی بەدیهێنانی ئەو چییەتییە. وڵام دانەوە بە "بۆچەیی" دەست پێکردنی هەر کارێک بەردی بناغەی ئەو کارەیە لە مانەوە و بەردەوام بوونیدا. پاش وەڵام بە چییەتی کارەکە "چلۆن" دێتەوە ئاراوە. چلۆن ئامانجی چییەتی دامەزراوەکەمان بپێکین؟ دوای "بۆچی" و "چلۆنی" پرسیاری تازە دێتە سەر "چی" کە پیشاندەر و ڕەنگدانەوەی بۆچییە. "چی" خۆی لە بەرهەمی چێ کراودا دەنوێنێت. "بۆچی"، "چلۆن" و "چی" سێ جەغزن بە یەک چەقەوە. "بۆچی" لە ناوەندایە و "چلۆن" بە دەوریدا و "چی" بازنەی بێروونییە. زۆربەی کاروکاسبییەکان بەر لەوە وڵامی ئەوە بدەنەوە بۆ دەبێت ئێمە هەبین دەکەونە دووی وڵامی چی دروست بکەین و بە پێچەوانەوە هەنگاو هەڵدەگرن بۆیە هەنگاوەکانی دامەزراوەکەیان لەرزۆک و نەزۆک دەبێت.

2 de nov de 20241 h 8 min
episode 4. ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گیروگرفتەکانی دامەزراندنی کاروکاسبی لە کوردستاندا artwork

4. ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گیروگرفتەکانی دامەزراندنی کاروکاسبی لە کوردستاندا

لەم بەشەدا دەپەرژینە سەر لەمپەر و گیروگرفتەکانی خستنەڕێی کاروکاسبی و ستارتاپ لە کوردستاندا لە بواری فەرهەنگی و زێهنییەتەوە! بۆچی ئێمە زێهنییەتێکی کارمەندیمان هەس نەک دامەزرێنەر و داهێنەر؟ بۆچە هەمیشە لەناو بنەماڵەکاندا منداڵەکانیان هان ئەدەن لە ئیدارەیێکدا دامەزرێن؟ بە تایبەت لە ئیدارەیێکی دەوڵەتیدا! ئاخۆ پەندێک وەک: شەریک ئەگەر خاس بوایت خوا شەریکێکی بۆ خۆی دا ئەنینا! و پەندگەلێکی ئاوا کۆسپێک نین لەبەردەم دەسگەل بوون تیمی کار کردندا؟ چەندە وشە و دەستەواژەی دڵسەرد کەرەوەی "نایڵن" و "لە کورسانا نایڵن" بیرۆکەی دامەزراندنی کاروکاسبی لە ناختانا وشک کردووە؟ بۆ بیستنی وتوووێژ لەسەر ئەم پرسیارانە و پرسیارگەلی ئاوا لەگەڵ بەشی چوارمی کافە وتووێژدا بن.

5 de sep de 20241 h 8 min
episode ۳ - بێزنێس مۆدێل و تایمینگ لە ستارتاپ‌دا artwork

۳ - بێزنێس مۆدێل و تایمینگ لە ستارتاپ‌دا

لەم ژمارەیە باسی Business model دەکەین و لەسەرەتا پێناسەی دەکەین پاشان شێوازە جیاوازەکانی Business model  شی دەکەینەوە. هەروەها باسی Timing دەکەین و پێتان ئەڵین چ کاتێک بۆ دەسپێکردنی ستارتاپ یان بیرۆکەیێک باشە.  سێهەمین ژمارەی کافە وتووێژ لەبەردەستی بینەران و بیسەران دایە و ئەتوانن لە پلاتفۆرمەکانی پادکەست گوێ بدەن. لایک و بەشداربوون لە یووتوب لەبیرتان نەچێت و تکایە ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆتان بنێرن بۆمان.

19 de ago de 20241 h 12 min