پۆدکاستی گەلاوێژ
لەم ئەڵقەیە پێش ئەوەی دەست بەبابەتەکە بکەم، پرسیاری ئەوە دەکەم بۆچی هەموو خاوەنکارەکان بەیەک جۆر کاردەکەن؟ بۆچی هیچ بەها و خۆشەویستییەک لەلای زۆرینەی ڕەهای کارەکانەوە پێشکەش ناکرێت؟ هەمووان بەیەک شێواز و کۆمەڵە هەنگاوێکدا تێدەپەڕن. دانانی ناو، دابینکردنی شوێن، پاشان بڵاوکردنەوەی بانگەشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. هەوڵمداوە وەڵامی هەرسێ پرسیاری: چی، چۆن، بۆچی، بدەمەوە. هەر بۆیە پێشنیاری کتێبی (ب [https://www.amazon.com/Start-Why-Leaders-Inspire-Everyone/dp/1591846447]ەبۆچی دەست پێبکە)م کردووە لەلایەن (س [https://en.wikipedia.org/wiki/Simon_Sinek]ایمن سینەک). دواتر باسمان لە دروستکردنی ماڵپەڕ (وێبسایت) و کەرەستەکانی بازاڕدۆزی و پەڕاوگە کردووە. لەبەر ئەوەی دوای دروستکردنی ناسنامەی نیشانەی بازرگانی، ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە هەموو ئەو پێداویستییانە دروست بکەین. باسمان لەوەش کردووە بۆچی هەموو خاوەنکارێک دەبێت بیر لە دروستکردنی ماڵپەڕ بکاتەوە.
12 Folgen
Kommentare
0Sei die erste Person, die kommentiert
Melde dich jetzt an und werde Teil der پۆدکاستی گەلاوێژ-Community!