گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١ * 1پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە. * 2بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی: * «کەوت! بابلی گەورە کەوت! * بووە جێنشینی جنۆکەکان و * پەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان، * پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو، * پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون. * 3لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکان * لە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە. * پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە، * بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.» * 4گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو: * «ئەی گەلی من لێی دەربچن، * تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن، * تاکو دەردەکانی نەگرن، * 5چونکە گوناهەکانی تاکو ئاسمان بەرزبوونەوە و * خوداش خراپی ئەوی بە یاد هاتەوە. * 6سزای بدەنەوە وەک ئەویش سزای دایەوە و * بەگوێرەی کردارەکانی خۆی دووقاتی بدەنەوە، * لەو جامەی تێیدا تێکەڵی کرد دووقاتی بۆ تێکەڵ بکەنەوە. * 7هێندەی ئەوەی کە خۆی بە گەورە داناوە و خۆش ڕایبواردووە، * ئازار و خەمی بدەنێ، چونکە لە دڵی خۆیدا دەڵێت: * ”من وەک شاژن دانیشتووم و بێوەژن نیم، * هەرگیز شیوەن ناگێڕم.“ * 8لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن، * مردن و شیوەن و قاتوقڕی. * بە ئاگریش دەسووتێت، * خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە. * 9«پاشاکانی زەوی، ئەوانەی لەگەڵیدا داوێنپیسییان کردووە و لە ژیاندا خۆشیان ڕابواردووە، کاتێک دووکەڵی سووتانەکەی دەبینن بۆی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن. * 10لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن و دەڵێن: * «”ئەی شارە مەزنەکە، قوڕت بەسەر، قوڕت بەسەر! * ئەی بابل، شارە بەهێزەکە! * چونکە لە کاتژمێرێکدا سزادانت هات.“ * 11«بازرگانانی زەوی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن، چونکە ئیتر کەس شتومەکیان لێ ناکڕێت، * 12شتومەکی زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و مرواری، کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و حەریر و قرمز، هەموو دارێکی بۆندار و هەموو شتێکی دروستکراو لە عاج و هەموو قاپێک لە داری گرانبەها، بڕۆنز و ئاسن و مەڕمەڕ، * 13دارچین و بۆنوبەرام و بخوور و موڕ و لبان، شەراب و ڕۆنی زەیتوون و باشترین ئارد و گەنم، مەڕوماڵات، ئەسپ و گالیسکە و مرۆڤی وەک کۆیلە فرۆشراو.» * 14دەڵێن: «بەرهەمی شەیدای دڵت لە دەست چوو، هەموو دەوڵەمەندی و سەڵتەنەتت لێ بڕا و ئیتر هەرگیز نایاندۆزیتەوە.» * 15بازرگانانی ئەم شتانە کە بەهۆی ئەوەوە دەوڵەمەند بوون، لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن، دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن و * 16دەڵێن: * «”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە، * کە بە کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و قرمز پۆشرابوویت، * بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازابوویتەوە! * 17چونکە لە یەک کاتژمێردا دەوڵەمەندییەکی ئاوا لەدەست چوو!“ * «هەموو کەشتیوانان و گەشتیاران و کرێکارانی نێو کەشتی، لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە دەریادا کار دەکەن، لە دوور دەوەستن. * 18کاتێک چاویان بە دووکەڵی سووتانەکەی دەکەوێت، هاوار دەکەن و دەڵێن: ”چ شارێک وەکو شارە گەورەکەیە؟“ * 19خۆڵ بە سەری خۆیاندا دەکەن، بە گریان و شیوەنەوە هاوار دەکەن و دەڵێن: * «”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە! * ئەوەی هەموو خاوەن کەشتی دەریا بە سامانەکەی دەوڵەمەند بوون! * لە کاتژمێرێکدا بەفیڕۆ چوو! * 20«”ئەی ئاسمان و گەلی پیرۆزی خودا و نێردراوان و پێغەمبەران پێی دڵشاد بن! * چونکە خودا لە بەرژەوەندی ئێوە حوکمی ئەوی دا.“» * 21ئینجا فریشتەیەکی بەهێز بەردێکی هەڵگرت، وەک بەردی ئاش گەورە بوو، فڕێیدایە دەریاوە و گوتی: * «ئاوا بە توندی شاری بابلی گەورە فڕێدەدرێت، * هەرگیز نادۆزرێتەوە.
1000 episodios
Comentarios
0Sé la primera persona en comentar
¡Regístrate ahora y únete a la comunidad de گەنجینەکانی دانایی!