گەنجینەکانی دانایی

ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١

17 min · 21. Juni 2026
Episode ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١ Cover

Beschreibung

ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١ * 1پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە. * 2بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی: * «کەوت! بابلی گەورە کەوت! * بووە جێنشینی جنۆکەکان و * پەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان، * پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو، * پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون. * 3لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکان * لە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە. * پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە، * بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.» * 4گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو: * «ئەی گەلی من لێی دەربچن، * تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن، * تاکو دەردەکانی نەگرن، * 5چونکە گوناهەکانی تاکو ئاسمان بەرزبوونەوە و * خوداش خراپی ئەوی بە یاد هاتەوە. * 6سزای بدەنەوە وەک ئەویش سزای دایەوە و * بەگوێرەی کردارەکانی خۆی دووقاتی بدەنەوە، * لەو جامەی تێیدا تێکەڵی کرد دووقاتی بۆ تێکەڵ بکەنەوە. * 7هێندەی ئەوەی کە خۆی بە گەورە داناوە و خۆش ڕایبواردووە، * ئازار و خەمی بدەنێ، چونکە لە دڵی خۆیدا دەڵێت: * ”من وەک شاژن دانیشتووم و بێوەژن نیم، * هەرگیز شیوەن ناگێڕم.“ * 8لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن، * مردن و شیوەن و قاتوقڕی. * بە ئاگریش دەسووتێت، * خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە. * 9«پاشاکانی زەوی، ئەوانەی لەگەڵیدا داوێنپیسییان کردووە و لە ژیاندا خۆشیان ڕابواردووە، کاتێک دووکەڵی سووتانەکەی دەبینن بۆی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن. * 10لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن و دەڵێن: * «”ئەی شارە مەزنەکە، قوڕت بەسەر، قوڕت بەسەر! * ئەی بابل، شارە بەهێزەکە! * چونکە لە کاتژمێرێکدا سزادانت هات.“ * 11«بازرگانانی زەوی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن، چونکە ئیتر کەس شتومەکیان لێ ناکڕێت، * 12شتومەکی زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و مرواری، کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و حەریر و قرمز، هەموو دارێکی بۆندار و هەموو شتێکی دروستکراو لە عاج و هەموو قاپێک لە داری گرانبەها، بڕۆنز و ئاسن و مەڕمەڕ، * 13دارچین و بۆنوبەرام و بخوور و موڕ و لبان، شەراب و ڕۆنی زەیتوون و باشترین ئارد و گەنم، مەڕوماڵات، ئەسپ و گالیسکە و مرۆڤی وەک کۆیلە فرۆشراو.» * 14دەڵێن: «بەرهەمی شەیدای دڵت لە دەست چوو، هەموو دەوڵەمەندی و سەڵتەنەتت لێ بڕا و ئیتر هەرگیز نایاندۆزیتەوە.» * 15بازرگانانی ئەم شتانە کە بەهۆی ئەوەوە دەوڵەمەند بوون، لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن، دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن و * 16دەڵێن: * «”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە، * کە بە کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و قرمز پۆشرابوویت، * بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازابوویتەوە! * 17چونکە لە یەک کاتژمێردا دەوڵەمەندییەکی ئاوا لەدەست چوو!“ * «هەموو کەشتیوانان و گەشتیاران و کرێکارانی نێو کەشتی، لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە دەریادا کار دەکەن، لە دوور دەوەستن. * 18کاتێک چاویان بە دووکەڵی سووتانەکەی دەکەوێت، هاوار دەکەن و دەڵێن: ”چ شارێک وەکو شارە گەورەکەیە؟“ * 19خۆڵ بە سەری خۆیاندا دەکەن، بە گریان و شیوەنەوە هاوار دەکەن و دەڵێن: * «”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە! * ئەوەی هەموو خاوەن کەشتی دەریا بە سامانەکەی دەوڵەمەند بوون! * لە کاتژمێرێکدا بەفیڕۆ چوو! * 20«”ئەی ئاسمان و گەلی پیرۆزی خودا و نێردراوان و پێغەمبەران پێی دڵشاد بن! * چونکە خودا لە بەرژەوەندی ئێوە حوکمی ئەوی دا.“» * 21ئینجا فریشتەیەکی بەهێز بەردێکی هەڵگرت، وەک بەردی ئاش گەورە بوو، فڕێیدایە دەریاوە و گوتی: * «ئاوا بە توندی شاری بابلی گەورە فڕێدەدرێت، * هەرگیز نادۆزرێتەوە.

Kommentare

0

Sei die erste Person, die kommentiert

Melde dich jetzt an und werde Teil der گەنجینەکانی دانایی-Community!

Loslegen

2 Monate für 1 €

Dann 4,99 € / Monat · Jederzeit kündbar.

  • Podcasts nur bei Podimo
  • 20 Stunden Hörbücher / Monat
  • Alle kostenlosen Podcasts

Alle Folgen

1000 Folgen

Episode ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١ Cover

ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١

ئاشكراكردن ٢٢: ١٢ - ٢١ * 12«ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. * 13من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم. * 14«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی جلەکانیان دەشۆن، تاکو مافیان لە درەختی ژیان هەبێت و لە دەرگاکانەوە بچنە ناو شارەکە. * 15سەگەکان و جادووگەران و داوێنپیسان و بکوژان و بتپەرستان و هەموو درۆزن و ئەوانەی حەز لە درۆ دەکەن لە دەرەوە دەبن. * 16«من عیسام، فریشتەکەمم نارد تاکو بەم شتانە شایەتی بۆ کڵێساکان بدەم. من لە ڕەگ و نەوەی داودم، ئەستێرەی بەیانی پڕشنگدار.» * 17ڕۆحی پیرۆز و بووک دەفەرموون: «وەرە!» ئەوەی گوێی لێیە با بڵێت: «وەرە!» ئەوەی تینوویەتی با بێت، ئەوەی دەیەوێت با بەخۆڕایی ئاوی ژیان ببات. * 18من هەموو ئەوانە ئاگادار دەکەمەوە کە گوێیان لە وشەکانی پێشبینیی ئەم پەڕتووکە دەبێت، هەرکەسێک وشەیەک بۆ ئەم پێشبینییانە زیاد بکات ئەوا خودا ئەو دەردانەی لەسەر زیاد دەکات کە لەم پەڕتووکەدا نووسراون. * 19ئەگەر کەسێکیش وشەیەکی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە بسڕێتەوە، خودا لە درەختی ژیان و لە شارە پیرۆزەکە بێبەشی دەکات، ئەوەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە. * 20شایەتی ئەمانە دەفەرموێ: «بەڵێ، بە پەلە دێم.» * ئامین! وەرە، عیسای خاوەن شکۆ. * 21با نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین.

Gestern12 min
Episode ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١ Cover

ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١

ئاشكراكردن ٢٢: ١ - ١١ * 1پاشان فریشتەکە ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پڕشنگدار وەک کریستاڵ، لە تەختی خودا و بەرخەکە و * 2بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو کە دوازدە جار بەرهەم دەدات، هەر مانگە و بەرهەمێک. گەڵای درەختەکەش بۆ چاکبوونەوەی نەتەوەکانە. * 3ئیتر هیچ نەفرەتێک نامێنێت. تەختی خودا و بەرخەکەش لەناو شارەکەدا دەبن، بەندەکانی خزمەتی دەکەن و * 4ڕووی دەبینن و ناوی لەسەر نێوچەوانیانە. * 5لەوێ شەو دانایەت و پێویستییان بە چرا و ڕووناکی خۆر نابێت، چونکە یەزدانی پەروەردگار بەسەریاندا دەدرەوشێتەوە و بۆ هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکەن. * 6پاشان پێی فەرمووم: «ئەم وشانە ڕاست و جێی متمانەن. خودای پەروەردگاری ڕۆحی پێغەمبەران، فریشتەکەی خۆی نارد تاکو ئەو شتانە پیشانی بەندەکانی خۆی بدات کە دەبێت زوو ڕووبدەن.» * 7«ئەوەتا بە پەلە دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە وشە بە وشە پەیڕەو دەکات.» * 8من یۆحەنام، ئەوەی کە ئەم شتانەم بینی و بیستم. کاتێک بینیم و بیستم، کەوتم بۆ ئەوەی لەبەرپێی ئەو فریشتەیە کڕنۆش ببەم کە ئەم شتانەی پیشاندەدام. * 9جا پێی گوتم: «وا مەکە! منیش وەک تۆ بەندەی هاوکارتم، لەگەڵ خوشک و برا پێغەمبەرەکانت و ئەوانەی پەیامی ئەم پەڕتووکە پەیڕەو دەکەن. کڕنۆش بۆ خودا ببە!» * 10هەروەها پێی گوتم: «پەیامی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە مەشارەوە، چونکە کاتەکە نزیکە. * 11ئەوەی ستەمکارە با هەر ستەم بکات، ئەوەی گڵاوە با هەر گڵاو بێت، ئەوەی ڕاستودروستە با هەر کاری ڕاستودروست بکات، ئەوەی پیرۆزیشە با هەر پیرۆز بێت.

2. Juli 202616 min
Episode ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧ Cover

ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧

ئاشكراكردن ٢١: ٢١ - ٢٧ * 21دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن. * 22پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە بەتوانا لەگەڵ بەرخەکە پەرستگای ئەون. * 23شارەکەش پێویستی بە خۆر و مانگ نییە بەسەریدا بدرەوشێنەوە، چونکە شکۆی خودا ڕووناکی کردووەتەوە و بەرخەکە چرایەتی. * 24نەتەوەکان بە ڕووناکییەکەی دەڕۆن و پاشاکانی زەوی شکۆی خۆیانی بۆ دەهێنن. * 25دەرگاکانی بە ڕۆژ هەرگیز داناخرێن، چونکە لەوێ شەو دانایەت. * 26شکۆ و ڕێزی نەتەوەکانیشی بۆ دەهێنن. * 27هیچ شتێکی گڵاو و هیچ کەسێکی قێزەون و درۆزن ناچنە ناوی، بەڵکو تەنها ئەوانەی کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نووسراوە.

1. Juli 202615 min
Episode ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠ Cover

ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠

ئاشكراكردن ٢١: ١٥ - ٢٠ * 15ئەو فریشتەیەی لەگەڵم دەدوا دارێکی پێوانەی زێڕینی پێبوو، تاکو شارەکە و دەرگاکانی و شووراکەی بپێوێت. * 16شارەکە بە چوار گۆشەیی دانرابوو، درێژییەکەی هێندەی پانییەکەی بوو. شارەکەی بە دارەکە پێوا، دوازدە هەزار ستادیا بوو، درێژی و پانی و بەرزییەکەی یەکسان بوون. * 17شووراکەشی پێوا، سەد و چل و چوار باڵ بوو بە باڵی مرۆڤ کە فریشتەکە بەکاریدەهێنا. * 18بینای شووراکە لە یەشب بوو، شارەکەش لە زێڕی بێگەرد بوو، وەک شووشەی ساف. * 19بناغەکانی شوورای شارەکە بە هەموو بەردێکی گرانبەها ڕازێنرابووەوە. بناغەی یەکەم یەشب، دووەم یاقووتی شین، سێیەم یاقووتی سپی، چوارەم زمروود، * 20پێنجەم شیلانە، شەشەم یاقووتی سوور، حەوتەم زەبەرجەد، هەشتەم زمروودی سەوز، نۆیەم یاقووتی زەرد، دەیەم یاقووتی سەوز، یازدەیەم یاقووتی زەعفەرانی، دوازدەیەم جەمشت.

30. Juni 202616 min
Episode ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤ Cover

ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤

ئاشكراكردن ٢١: ٩ - ١٤ * 9یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو کە بە دوایین حەوت دەردەکە پڕکرابوون، هات بۆ لام و پێی گوتم: «وەرە بووکەکەت پیشان بدەم، ژنی بەرخەکە.» * 10بە ڕۆحی پیرۆز بردمی بۆ چیایەکی گەورە و بەرز، ئۆرشەلیمی شارە پیرۆزەکەی پیشاندام کە لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە. * 11شکۆی خودای هەبوو، درەوشانەوەی وەک گرانبەهاترین بەرد، وەک یەشب، ڕوون وەک کریستاڵ. * 12شوورایەکی گەورە و بەرز و دوازدە دەرگای هەبوو، لەسەر دەرگاکان دوازدە فریشتە هەبوون، ناوی دوازدە هۆزەکەی کوڕانی ئیسرائیل لەسەر دەرگاکان نووسرابوون. * 13لە ڕۆژهەڵاتەوە سێ دەرگا هەبوون، لە باکوورەوە سێ دەرگا، لە باشوورەوە سێ دەرگا، لە ڕۆژئاواوە سێ دەرگا. * 14شوورای شارەکە دوازدە بناغەی هەبوو، دوازدە ناو لە سەریان هەبوو، ناوی دوازدە نێردراوەکەی بەرخەکە.

29. Juni 202614 min