گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ١٧: ١١ - ١٨: ٤ * 11ئەو دڕندەیەی هەبووە و ئێستا نییە هەشتەمینە، بەڵام لە حەوتەکەیە و بۆ لەناوچوون دەڕوات. * 12«ئەو دە شاخەی بینیت دە پاشان، هێشتا شانشینیان وەرنەگرتووە، بەڵام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ دڕندەکە وەکو پاشا دەسەڵات وەردەگرن. * 13ئەوانە یەک مەبەستیان هەیە، هێز و دەسەڵاتی خۆیان دەدەنە دڕندەکە. * 14ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە، ئەوانەی لەگەڵیدان بانگکراو و هەڵبژێردراو و دڵسۆزن.» * 15ئینجا پێی گوتم: «ئەو ئاوانەی بینیت، کە لەشفرۆشەکە لەوێ دانیشتووە، گەل و خەڵک و نەتەوە و زمانن. * 16دە شاخەکە و دڕندەکەی کە بینیت، ڕق لە لەشفرۆشەکە هەڵدەگرن، وێران و ڕووتی دەکەنەوە، گۆشتەکەی دەخۆن و بە ئاگر دەیسووتێنن، * 17چونکە خودا خستوویەتییە دڵیان کە مەبەستی ئەو جێبەجێ بکەن و ڕێک بکەون، دەسەڵاتیان بدەنە دڕندەکە، هەتا وشەکانی خودا بێتە دی. * 18ئەو ژنەی بینیشت ئەو شارە گەورەیە کە دەسەڵاتی بەسەر پاشاکانی زەویدا هەیە.» ئاشكراكردن ١٨ * 1پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە. * 2بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی: * «کەوت! بابلی گەورە کەوت! * بووە جێنشینی جنۆکەکان و * پەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان، * پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو، * پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون. * 3لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکان * لە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە. * پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە، * بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.» * 4گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو: * «ئەی گەلی من لێی دەربچن، * تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن، * تاکو دەردەکانی نەگرن،
1000 episodios
Comentarios
0Sé la primera persona en comentar
¡Regístrate ahora y únete a la comunidad de گەنجینەکانی دانایی!