گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩ * 2فریشتەی یەکەم چوو و جامەکەی خۆی بەسەر زەویدا ڕژاند، جا دومەڵی پیس و ئازاربەخش لەوانە دەرکەوت کە نیشانەی دڕندەکەیان هەڵگرتبوو و کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی بردبوو. * 3فریشتەی دووەمیش جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر دەریا و وەک خوێنی مردووی لێهات، هەموو زیندەوەرێکی ناو دەریا مردن. * 4فریشتەی سێیەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر ڕووبار و کانیاوەکان، بووە خوێن. * 5گوێم لە فریشتەی ئاوەکان بوو دەیگوت: * «تۆ دادپەروەریت، ئەی ئەوەی هەیە و هەبووە، پیرۆزەکە، * چونکە ئاوا حوکمت داوە، * 6چونکە ئەوانە خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی تۆیان ڕشتووە، * تۆش خوێنت پێدان بیخۆنەوە، چونکە شایانی ئەوەن.» * 7گوێم لە دەنگێک بوو لە قوربانگاکەوە دەیگوت: * «بەڵێ ئەی خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، * حوکمەکانت ڕاست و دادپەروەرن.» * 8فریشتەی چوارەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر خۆر و ڕێگە بە خۆر درابوو کە خەڵکی بە ئاگر بسووتێنێت. * 9خەڵک بە گەرمایەکی بەتین سووتان، کفریان بە ناوی خودا کرد، ئەوەی دەسەڵاتی بەسەر ئەم دەردانەدا هەیە، بەڵکو تۆبەیان نەکرد تاکو شکۆداری بکەن.
1000 Episoder
Kommentarer
0Vær den første til å kommentere
Registrer deg nå og bli medlem av گەنجینەکانی دانایی sitt community!