گەنجینەکانی دانایی

ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩

17 min · 16. Juni 2026
Episode ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩ Cover

Beschreibung

ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩ * 2فریشتەی یەکەم چوو و جامەکەی خۆی بەسەر زەویدا ڕژاند، جا دومەڵی پیس و ئازاربەخش لەوانە دەرکەوت کە نیشانەی دڕندەکەیان هەڵگرتبوو و کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی بردبوو. * 3فریشتەی دووەمیش جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر دەریا و وەک خوێنی مردووی لێهات، هەموو زیندەوەرێکی ناو دەریا مردن. * 4فریشتەی سێیەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر ڕووبار و کانیاوەکان، بووە خوێن. * 5گوێم لە فریشتەی ئاوەکان بوو دەیگوت: * «تۆ دادپەروەریت، ئەی ئەوەی هەیە و هەبووە، پیرۆزەکە، * چونکە ئاوا حوکمت داوە، * 6چونکە ئەوانە خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی تۆیان ڕشتووە، * تۆش خوێنت پێدان بیخۆنەوە، چونکە شایانی ئەوەن.» * 7گوێم لە دەنگێک بوو لە قوربانگاکەوە دەیگوت: * «بەڵێ ئەی خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، * حوکمەکانت ڕاست و دادپەروەرن.» * 8فریشتەی چوارەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر خۆر و ڕێگە بە خۆر درابوو کە خەڵکی بە ئاگر بسووتێنێت. * 9خەڵک بە گەرمایەکی بەتین سووتان، کفریان بە ناوی خودا کرد، ئەوەی دەسەڵاتی بەسەر ئەم دەردانەدا هەیە، بەڵکو تۆبەیان نەکرد تاکو شکۆداری بکەن.

Kommentare

0

Sei die erste Person, die kommentiert

Melde dich jetzt an und werde Teil der گەنجینەکانی دانایی-Community!

Loslegen

2 Monate für 1 €

Dann 4,99 € / Monat · Jederzeit kündbar.

  • Podcasts nur bei Podimo
  • 20 Stunden Hörbücher / Monat
  • Alle kostenlosen Podcasts

Alle Folgen

1000 Folgen

Episode ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩ Cover

ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩

ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩ * 2فریشتەی یەکەم چوو و جامەکەی خۆی بەسەر زەویدا ڕژاند، جا دومەڵی پیس و ئازاربەخش لەوانە دەرکەوت کە نیشانەی دڕندەکەیان هەڵگرتبوو و کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی بردبوو. * 3فریشتەی دووەمیش جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر دەریا و وەک خوێنی مردووی لێهات، هەموو زیندەوەرێکی ناو دەریا مردن. * 4فریشتەی سێیەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر ڕووبار و کانیاوەکان، بووە خوێن. * 5گوێم لە فریشتەی ئاوەکان بوو دەیگوت: * «تۆ دادپەروەریت، ئەی ئەوەی هەیە و هەبووە، پیرۆزەکە، * چونکە ئاوا حوکمت داوە، * 6چونکە ئەوانە خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی تۆیان ڕشتووە، * تۆش خوێنت پێدان بیخۆنەوە، چونکە شایانی ئەوەن.» * 7گوێم لە دەنگێک بوو لە قوربانگاکەوە دەیگوت: * «بەڵێ ئەی خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، * حوکمەکانت ڕاست و دادپەروەرن.» * 8فریشتەی چوارەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر خۆر و ڕێگە بە خۆر درابوو کە خەڵکی بە ئاگر بسووتێنێت. * 9خەڵک بە گەرمایەکی بەتین سووتان، کفریان بە ناوی خودا کرد، ئەوەی دەسەڵاتی بەسەر ئەم دەردانەدا هەیە، بەڵکو تۆبەیان نەکرد تاکو شکۆداری بکەن.

16. Juni 202617 min
Episode ئاشكراكردن ١٥: ٤ - ١٦: ١ Cover

ئاشكراكردن ١٥: ٤ - ١٦: ١

ئاشكراكردن ١٥: ٤ - ١٦: ١ * 4ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت و * ناوت شکۆدار ناکات؟ * چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت. * هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن، * چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.» * 5پاش ئەوە تەماشام کرد و بینیم لە ئاسماندا شوێنی هەرەپیرۆز لە چادری پەیمان کرایەوە. * 6حەوت فریشتەکە لە پەرستگاکە هاتنە دەرەوە و حەوت دەردەکەیان پێبوو. کەتانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو و چەند پشتێنێکی زێڕینیان لە سنگ بەستبوو. * 7یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە. * 8پەرستگاکەش پڕبوو لە دووکەڵی شکۆ و هێزی خودا و هەتا حەوت دەردەکەی حەوت فریشتەکە تەواو نەبوون، کەس نەیتوانی بچێتە ناو پەرستگاکەوە. ئاشكراكردن ١٦ * 1ئینجا لە پەرستگاکەوە گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو بە حەوت فریشتەکەی دەفەرموو: «بڕۆن حەوت جامەکەی تووڕەیی خودا بەسەر زەویدا بڕێژن.»

Gestern13 min
Episode ئاشكراكردن ١٥: ١ - ٤ Cover

ئاشكراكردن ١٥: ١ - ٤

ئاشكراكردن ١٥: ١ - ٤ * 1پاشان نیشانەیەکی گەورە و سەیری دیکەم لە ئاسماندا بینی: حەوت فریشتە حەوت دەردی کۆتاییان پێبوو، چونکە تووڕەیی خودا لەوانەدا تەواو دەبێت. * 2پاشان شتێکی وەک دەریای شووشەیی تێکەڵ بە ئاگرم بینی و ئەوانەی دڕندەکە و پەیکەرەکەی و ژمارەی ناوەکەیان بەزاندبوو لەسەر دەریا شووشەییەکە ڕاوەستابوون و قیسارەی خودایان پێبوو. * 3سروودی موسای بەندەی خودا و سروودی بەرخەکەیان دەچڕی و دەیانگوت: * «ئەی یەزدان، خودای هەرە بەتوانا، * کارەکانت گەورە و سەیرە! * ئەی پاشای نەتەوەکان، * ڕێگاکانت ڕاست و دادپەروەرە. * 4ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت و * ناوت شکۆدار ناکات؟ * چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت. * هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن، * چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.»

14. Juni 202613 min
Episode ئاشكراكردن ١٤: ١٧ - ٢٠ Cover

ئاشكراكردن ١٤: ١٧ - ٢٠

ئاشكراكردن ١٤: ١٧ - ٢٠ * 17فریشتەیەکی دیکە لە پەرستگاکەی ئاسمان دەرچوو و ئەویش داسێکی تیژی پێبوو. * 18ئینجا فریشتەیەکی دیکە لە قوربانگاوە هاتە دەرەوە کە دەسەڵاتی بەسەر ئاگردا هەبوو. بە دەنگێکی بەرز بە ئەوەی گوت کە داسە تیژەکەی پێبوو: «داسە تیژەکەت هەڵگرە و هێشووەکانی ڕەزی زەوی کۆبکەرەوە، چونکە ترێیەکەی پێگەیشتووە.» * 19فریشتەکە داسەکەی وەشاندە زەوی و ڕەزەکانی زەوی ڕنی و فڕێیدایە ناو گوشەرە گەورەکەی تووڕەیی خودا. * 20گوشەرەکە لە دەرەوەی شار گوشرا، بە بەرزی لغاوی ئەسپێک، هەزار و شەش سەد ستادیا خوێن لە گوشەرەکە دەرچوو.

13. Juni 202615 min
Episode ئاشكراكردن ١٤: ٩ - ١٦ Cover

ئاشكراكردن ١٤: ٩ - ١٦

ئاشكراكردن ١٤: ٩ - ١٦ * 9فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەرکەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، * 10هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. * 11دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت.» * 12ئەمە بانگەوازە بۆ دانبەخۆداگرتنی گەلی پیرۆزی خودا کە ڕاسپاردەکانی خودا بەجێدەگەیەنن و باوەڕی عیسا دەپارێزن. * 13گوێم لە دەنگێک بوو لە ئاسمانەوە دەیگوت: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەو مردووانەی لە ئێستاوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای خاوەن شکۆ دەمرن!» * ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ: «بەڵێ، بۆ ئەوەی لە ماندووبوونیان بحەسێنەوە، چونکە کردەوەکانیان شوێنیان دەکەون.» * 14پاشان تەماشام کرد، هەورێکی سپیم بینی و لەسەر هەورەکە کەسێکی وەک کوڕی مرۆڤ دانیشتووە، تاجێکی زێڕینی لەسەر و داسێکی تیژی بەدەستەوە بوو. * 15فریشتەیەکی دیکە لە پەرستگا هاتە دەرەوە و بە دەنگێکی بەرز بانگی دانیشتووی سەر هەورەکەی کرد: «داسەکەت هەڵگرە و بدروەوە، چونکە کاتی دروێنە هاتووە و بەرهەمی زەوی پێگەیشتووە.» * 16جا دانیشتووی سەر هەورەکە داسەکەی بۆ سەر زەوی وەشاند و زەوی دروێنە کرا.

12. Juni 202614 min