گەشەی کەسایەتی وێڕای ڕێزان
چ میزان لە وزە و ئینێڕژی خۆت سەرفی فکر و بیرۆکەهایەک دەکەی کە هیچ کۆنتڕۆڵێکت لەسەریان نییە!؟ لەو بەشەی پۆدکەستەمان باس لە چەمکێکی گرینگ لە کتێبی «٧خووی کەسانی کاریگەر» بە فارسی«٧ عادت مرمان مؤثر» و بە ئینگلیزی «Seven habits of highly effective people » دەکەین! بە نێوی: بازنەی کۆنتڕۆڵی فکر و بیرۆکەکان»! زۆربەی ئێمە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی شتانێک تەحەموول دەکەین کە هیچ کاریگەریەکمان لەسەریان نییە و ئەوە دە حاڵێک دایە کە مرۆڤە سەرکەوتووەکان و ئەوانەی کاریگەری جوانیان لەسەر کۆمەڵگا و دوونیا هەیە، وزەی خۆیان لەسەر شتانێک و فکرانێک دادەنێن کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەری هەیە! لەو بەشەدا بڕیارە فێر بین: ✅چۆن دەتوانین فکرەکان و نیگەرانیەکانمان کۆنتڕۆڵ و مودیریەت کەین . ✅سەرنجی خۆمان بێنین سەر ئەو شتانەی کاریگەریمان لەسەریان هەیە! تا ئارامیشی زیاترمان هەبێ و بتوانین دە کاتی تەنگانە بڕیاری درووستتر بدەین! گەر دەتهەوێ بە فکری درووست و ئارامیش ژیانت تێپەڕێنی ئەوە،ئەو بەشە بۆ تۆیە! ئینسراگرام: @Rezan_Abbasi
8 episodios
Comentarios
0Sé la primera persona en comentar
¡Regístrate ahora y únete a la comunidad de گەشەی کەسایەتی وێڕای ڕێزان!