Imagen de portada del programa گەشەی کەسایەتی وێڕای ڕێزان

گەشەی کەسایەتی وێڕای ڕێزان

Podcast de Rezan _Rozhin

inglés

Tecnología y ciencia

$99 / mes después de la prueba. Cancela cuando quieras.

  • 20 horas de audiolibros al mes
  • Podcasts solo en Podimo
  • Podcast gratuitos

Acerca de گەشەی کەسایەتی وێڕای ڕێزان

پادکەستی گەشەی کەسایەتی و تاکەکەسی وێڕای ڕێزان بۆ ئەوە داندراوە،تا لە دڵی من بۆ دڵی ئێوە هەرجارە باس لە بابەتێکی گەشەی کەسایەتی بکا! بەبێ ئەوەی گرینگ بێ،تەمەنتان چەندە!؟ خەڵکی کوێن!چی دەکەن و ئامانجتان چییە! تا بتوانێ یارمەتیتان بدا لەسەر ڕێگەو شوێنی سەرکەوتن بن و بمێنن! تا کاریگەری درووستمان بۆ کۆمەڵگای خۆمان هەبێ! مەگە جگە لەوەیە کە ئێمە،وەکوو زنجیر پێکەوە نووساوی ن!

Todos los episodios

8 episodios

episode بەشی ٧. کۆتا بەشی وەرزی ١. خۆڕاگری artwork

بەشی ٧. کۆتا بەشی وەرزی ١. خۆڕاگری

تا ئێستا بۆت پێش هاتووە ئازیزێکت لە دەست بدەی و بە شتێکی چکۆلە وەبیری کەوێوە!؟ وەکوو وێنەیەک، گۆرانیەک ... و فرمێشکت بێتە خوار!؟ یان کاتێک منداڵەکەت نەخۆشە و شەو تا بەیانی لەبن سەری دادەنیشی و ئاگاداری لێدەکەی و دەگری، بەڵام کە ڕۆژ بووە ژیانی سەر لە نوێ دەست پێپکەیەوە!؟ بە گشتی بیر لەو شەوە ناخۆش و تاریکانە کەوە و بزانە کە ڕۆژ بووە و خۆر هەڵات و تۆش زیندوو مایەوە و تێپەڕی هەمووشت! بەرگەت گرت! هۆکاری تێپەڕاند هیچ شتێک نەبووە جگو لە «خۆڕاگری» کۆتا بەشی وەرزی ١ـ باس لە خۆڕاگری دەکا! تاب آوری Resilience

22 de dic de 2025 - 18 min
episode بەشی ٦، کامڵخوازی! (Perfectionism) artwork

بەشی ٦، کامڵخوازی! (Perfectionism)

ماندوو بووی لەوەیکە هەمووکات دەتهەوێ کامڵ بی!؟ تەواو بی!؟ لەوەیکە هەڵە چکۆلەکان نێو مێشکت دەخۆن و ژیانت تاڵ دەکەن!؟ یان ڕەنگە دەست بۆ هیچ کارێک نابەی و دەترسێی شکست بێنی! ئەی ئەدی، چەندەها جار خۆت بەراوەرد دەکەی!؟ لەو بەشەدا پێکەوە باس لە کامڵخوازی دەکەین! پێڕفێکت بوون! باس لەوە دەکەین کە چۆن دەگەڵی پێوە دەبین و چۆن خۆمان ڕزگار کەین! بۆ ئەو بابەتە کەڵکم لە قسەکان و لێکۆڵینەوەکانی خانمە دکتۆر بڕنێ بڕاون وەرگرتووە! و یارمەتیت دەدەم کە بەپێی تازەترین لێکۆڵینەوەکان ڕاهێنان بکەی و ئاگاداریت زیاد کەی تا بتوانی بەسەر کامڵخوازی دا زاڵ بی! یارمەتیت دەکەم،هەنگاوێکی گەورە بۆ قبووڵی کردنی خۆت نزیک بیەوە! کامڵخوازی زیاتر لەوەیکە ئێمە بەرەو سەرکەوتن بەرێ،ئێمە لە چێژ بردن لە ژیان بێ بەش دەکا! کەوایە بۆ ئاسوودەیی ژیانی خۆت،ئەو بەشە لە دەست مەدە سەرچاوەکان: Brené Brown – The Gifts of Imperfection • Kristin Neff – Self-Compassion: The Proven Power of Being Kind to Yourself • TED Talk: The Power of Vulnerability • Harvard Business Review: How to Manage Your Perfectionism at Work Kristin Neff – Self-Compassion • American Psychological Association: Perfectionism and Mental Health

15 de jul de 2025 - 22 min
episode Episode 5. بەشی ٥، بازنەی کۆنتڕۆڵی فکر و بیرۆکەکانی مێشک! artwork

Episode 5. بەشی ٥، بازنەی کۆنتڕۆڵی فکر و بیرۆکەکانی مێشک!

چ میزان لە وزە و ئینێڕژی خۆت سەرفی فکر و بیرۆکەهایەک دەکەی کە هیچ کۆنتڕۆڵێکت لەسەریان نییە!؟ لەو بەشەی پۆدکەستەمان باس لە چەمکێکی گرینگ لە کتێبی «٧خووی کەسانی کاریگەر» بە فارسی«٧ عادت مرمان مؤثر» و بە ئینگلیزی «Seven habits of highly effective people » دەکەین! بە نێوی: بازنەی کۆنتڕۆڵی فکر و بیرۆکەکان»! زۆربەی ئێمە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی شتانێک تەحەموول دەکەین کە هیچ کاریگەریەکمان لەسەریان نییە و ئەوە دە حاڵێک دایە کە مرۆڤە سەرکەوتووەکان و ئەوانەی کاریگەری جوانیان لەسەر کۆمەڵگا و دوونیا هەیە، وزەی خۆیان لەسەر شتانێک و فکرانێک دادەنێن کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەری هەیە! لەو بەشەدا بڕیارە فێر بین: ✅چۆن دەتوانین فکرەکان و نیگەرانیەکانمان کۆنتڕۆڵ و مودیریەت کەین . ✅سەرنجی خۆمان بێنین سەر ئەو شتانەی کاریگەریمان لەسەریان هەیە! تا ئارامیشی زیاترمان هەبێ و بتوانین دە کاتی تەنگانە بڕیاری درووستتر بدەین! گەر دەتهەوێ بە فکری درووست و ئارامیش ژیانت تێپەڕێنی ئەوە،ئەو بەشە بۆ تۆیە! ئینسراگرام: @Rezan_Abbasi

26 de mar de 2025 - 22 min
episode بەشی ۴، خۆویستن چییە!؟ (self- can passion ) artwork

بەشی ۴، خۆویستن چییە!؟ (self- can passion )

چەند جار بە هەڵە خۆت تاوانبار کردووە؟ یان هەستت کردووە باش نی!؟بەڵام ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە ژیانت چەندە دەگۆڕێ ئەگەر بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ خۆت بکەی کە لەگەڵ کەسێکی ئازیزتدا مامەڵە دەکەی!؟ لەو بەشەدا، باس لە بەزەیی بەخۆدا دەکەین؛ باس لە خۆویستن دەکەین! بۆچی خۆویستن و بەزەیی بەخۆ گرینگە و چۆن دەتوانێ کوالیتی ژیانمان باشتر بکا!فێردەبین کە میهرەبانبوون لەگەڵ خۆت نیشانەی لاوازی نییە، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ گەشەکردن و سەرکەوتن. لەو بەشەدا فێردەبن: ✅ چۆن لە ساتە سەختەکاندا لە جیاتی ڕەخنەگرتن ، وێڕای خۆمان میهرەبان بین؟ ✅ بۆچی بەزەیی بەخۆبوون بە مانای تەمبەڵی یان نابەرپرسیارێتی نییە؟ ✅ چۆن دەتوانین لە ژیانی ڕۆژانەدا پراکتیزەی بکەین؟ ئەگەر هەمیشە خۆت دادوەری دەکەی و هەست بە تاوانباری دەکەی ، ئەم بەشە لەدەست مەدە! سەرچاوەکان: ١. «خودشفقتی: قدرت اثبات‌شدهٔ مهربانی با خود» لە دکتوور کریستین نێف به فارسی،لە چاپەمەنی تازه‌ها ٢.• Neff, K. D., & Germer, C. K. (2013). A pilot study and randomized controlled trial of the mindful self-compassion program. Journal of Clinical Psychology, 69(1), 28-44. (لێکۆڵینەوە سەبارەی بە،کاریگەری خۆویستن لەسەر سڵامەتی ڕەوان) ٣. Neff, K. D. (2003). The development and validation of a scale to measure self-compassion. Self and Identity, 2(3), 223-250. (هەوەڵ لێکۆڵینەوەی زانستی سەبارەت بە خۆویستن) ٤. Vaillancourt, E. S., & Wasylkiw, L. (2019). The intermediary role of self-compassion in self-compassion and well-being: A meta-analysis. Harvard Review of Psychology. (لێکدانەوەی کاریگەری خۆویستن لەسەر سڵامەتی ڕەوان لە ڕوانگەی زانکۆی هاڕوارد) ٥.پۆدکەستی ڕەواق

26 de feb de 2025 - 20 min
episode بەشی ٣، چۆن ئاستی ڕەزامەندی لە ژیانمان دا بەرز کەینەوە!؟ artwork

بەشی ٣، چۆن ئاستی ڕەزامەندی لە ژیانمان دا بەرز کەینەوە!؟

سڵاوی دووبارە،ببوورن کە ئەو ماوەیە دابڕابووم و چالاکیم نەبوو! هەواڵی خۆش و ناخۆش،سەرقاڵی خۆش و ناخۆش کات و دەرفەتی ژیانی پڕ کردبووم! بەڵام خودای هەزار جار شوکر گەڕامەوو لاتان! ئەوجار بە بەشێکی نوێ! کە دەزانم و دڵنیام بۆتان زۆر بە سوود و کەڵک دەبێ! لێرەدا باس لە ٣ هەنگاوی سەرەکی دەکەم کە دەتوانێ کارێک بکا ،ئاستی ڕەزایەتت لە ژیان بەرز کەیەوە! هەروەها باس لە گرینگی ڕەزایەت لە ژیان دەکەم! هیوادارم بە دڵتان بێ و بنیشێتە سەر دڵ و ڕووح و ژیانتان🤝 بە سپاسەوە ڕێزان🌹 ئینستاگڕان @Rezan_abbasi

13 de feb de 2025 - 12 min
Muy buenos Podcasts , entretenido y con historias educativas y divertidas depende de lo que cada uno busque. Yo lo suelo usar en el trabajo ya que estoy muchas horas y necesito cancelar el ruido de al rededor , Auriculares y a disfrutar ..!!
Muy buenos Podcasts , entretenido y con historias educativas y divertidas depende de lo que cada uno busque. Yo lo suelo usar en el trabajo ya que estoy muchas horas y necesito cancelar el ruido de al rededor , Auriculares y a disfrutar ..!!
Fantástica aplicación. Yo solo uso los podcast. Por un precio módico los tienes variados y cada vez más.
Me encanta la app, concentra los mejores podcast y bueno ya era ora de pagarles a todos estos creadores de contenido

Elige tu suscripción

Más populares

Premium

20 horas de audiolibros

  • Podcasts solo en Podimo

  • Disfruta los shows de Podimo sin anuncios

  • Cancela cuando quieras

Empieza 7 días de prueba
Después $99 / mes

Prueba gratis

Sólo en Podimo

Audiolibros populares

Preguntas frecuentes

Más preguntas y respuestas
Prueba gratis

Empieza 7 días de prueba. $99 / mes después de la prueba. Cancela cuando quieras.