Forsidebilde av showet پۆدکاستی گەلاوێژ

پۆدکاستی گەلاوێژ

Podkast av Rebeen Majeed

engelsk

Business

Tidsbegrenset tilbud

2 Måneder for 19 kr

Deretter 99 kr / MånedAvslutt når som helst.

  • 20 timer lydbøker i måneden
  • Eksklusive podkaster
  • Gratis podkaster
Kom i gang

Les mer پۆدکاستی گەلاوێژ

پۆدکاستێکی هەفتانەیە لەلایەن ڕێبین سەربەستەوە پێشکەش دەکرێت، یەکێکە لە بەرهەمەکانی نووسینگەی سپارک، لە پێناو بەخشین و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەربارەی کارگێڕی کار و بازاڕدۆزی. ئەڵقەی 12 کۆتا ئەڵقەیە و پۆدکاستی گەلاوێژ وەستێنراوە.

Alle episoder

12 Episoder

episode ئەڵقەی 11 - ژمێریاریی بۆ کارە بچووکەکان cover

ئەڵقەی 11 - ژمێریاریی بۆ کارە بچووکەکان

لەم ئەڵقەیەدا ئاشنادەبن بە ژمێریاریی بۆ کارە بچووکەکان. ئەگەر بە کورتی پێناسەی ژمێریاریی بکەین دەڵێین: ژمێریاریی گرنگترین بوارە لە بەڕێوەبردنی هەموو کۆمپانیا و ڕێکخراوێک، زانستێکە بەبێ ئەو هیچ کارێک ناکرێت، بریتییە لە تۆمارکردن و ڕێکخستن و شیکردنەوە و پیشاندانی ئەنجامی هەموو چالاکییە داراییەکان. دەبێت بزانین زانستەکە قووڵە و خۆی بریتییە لە پیشە و ڕێگایەکی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە. ئەوەی ئێمە لەم ئەڵقەیە باسی دەکەین بریتییە لە ئاشنابوون بە خاڵە سەرەتاییەکان، تا بتوانین بەرچاوڕوونییەک بدەین بە خاوەن کارە بچووکەکان. بەبێ ژمێریاریی هەنگاونانت سەخت دەبێت و ناتوانین بڕیاری گرنگی کارگێڕیی بدەیت. بۆیە پێشنیاری ئەوە دەکەین هەرگیز نەوەستیت لە فێربوونی تەواوی بوار و یاساکانی ژمێریاریی، هەرچەند فێربییت لەم زانستە زیاتر سوودت پێدەگەیەنێت. هەر سەرچاوەیە و سوودەکانی ژمێریاریی دابەش دەکات بەسەر چەند خاڵێکدا، هیچ کام لەو سەرچاوانە هەڵە نیین و دەکرێن سوودیان لێ وەربگریت. ئێمە سوودەکان دابەش دەکەین بەسەر پێنج خاڵدا، خاوەن کارەکان دەتوانن سوود لەم پێنج خاڵە وەربگرن بۆ تێگەیشتن لە سەرەتای بوارەکە.

19. feb. 2023 - 44 min
episode ئەڵقەی 10 - ماڵپەڕ و کەرەستەکانی بازاڕدۆزی cover

ئەڵقەی 10 - ماڵپەڕ و کەرەستەکانی بازاڕدۆزی

لەم ئەڵقەیە پێش ئەوەی دەست بەبابەتەکە بکەم، پرسیاری ئەوە دەکەم بۆچی هەموو خاوەنکارەکان بەیەک جۆر کاردەکەن؟ بۆچی هیچ بەها و خۆشەویستییەک لەلای زۆرینەی ڕەهای کارەکانەوە پێشکەش ناکرێت؟ هەمووان بەیەک شێواز و کۆمەڵە هەنگاوێکدا تێدەپەڕن. دانانی ناو، دابینکردنی شوێن، پاشان بڵاوکردنەوەی بانگەشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. هەوڵمداوە وەڵامی هەرسێ پرسیاری: چی، چۆن، بۆچی، بدەمەوە. هەر بۆیە پێشنیاری کتێبی (ب [https://www.amazon.com/Start-Why-Leaders-Inspire-Everyone/dp/1591846447]ەبۆچی دەست پێبکە)م کردووە لەلایەن (س [https://en.wikipedia.org/wiki/Simon_Sinek]ایمن سینەک). دواتر باسمان لە دروستکردنی ماڵپەڕ (وێبسایت) و کەرەستەکانی بازاڕدۆزی و پەڕاوگە کردووە. لەبەر ئەوەی دوای دروستکردنی ناسنامەی نیشانەی بازرگانی، ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە هەموو ئەو پێداویستییانە دروست بکەین. باسمان لەوەش کردووە بۆچی هەموو خاوەنکارێک دەبێت بیر لە دروستکردنی ماڵپەڕ بکاتەوە.

15. jan. 2023 - 27 min
episode ئەڵقەی 9 - ناسنامەی نیشانەی بازرگانیی چییە؟ چۆن دروستی بکەین؟ cover

ئەڵقەی 9 - ناسنامەی نیشانەی بازرگانیی چییە؟ چۆن دروستی بکەین؟

لەم هەنگاوەدا پێویست دەکات خاوەنکارەکان ئاشناببن بە پێناسە و چۆنییەتی دروستکردنی ناسنامەی نیشانەی بازرگانی. لەگەڵ ئەوەشدا لەم ئەڵقەیەدا پێناسەی چەند دەستەواژەیەکی ترمان کردووە. لەوانە: نیشانەی بازرگانی، بنیادنانی نیشانەی بازرگانی و، بازاڕدۆزی. زۆرێک لە خاوەنکارەکان دوای دروستکردنی نیشانەی پێناس دەڵێن نیشانەیەکی بازرگانیمان دروست کردووە. بەڵام لە ڕاستیدا نیشانەی پێناس خۆی یەکێکە لە پێکهاتەکانی ناسنامەی نیشانەی بازرگانی و بەبێ دروستکردنی ناسنامەش ناتوانیت ببیتە خاوەنی نیشانەیەکی بازرگانی. هەنگاوەکانی پێشوو باسی هەموو پێداویستییەکانمان کرد بۆ ئەنجامدانی کارە فەرمییەکان و تۆمارکردنی کارەکە. هەروەها توێژینەوە و ڕێککەوتنەکان. ئێستا کاتییەتی بە ناو و نیشانەی پێناسەکەت هەنگاوی یەکەمی دروستکردنی ناسنامەکەت بگریتەبەر. لەم ئەڵقەیەدا ئاشنادەبن بە هەموو زانیارییە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵمانداوە جیاوازییەکانی بنیادنانی نیشانەی بازرگانی و بازاڕدۆزیی بخەیتەڕوو، لەبەرئەوەی تێکەڵبوونێکی زۆر هەیە لای خاوەنکارەکانی خۆمان، هەروەها کۆمپانیاکانی ئەنجامدانی ئەو کارانە.

6. jan. 2023 - 33 min
episode ئەڵقەی 8 - ئەو زانستانەی کە دەبێت هەموو خاوەنکارێک بیزانێت cover

ئەڵقەی 8 - ئەو زانستانەی کە دەبێت هەموو خاوەنکارێک بیزانێت

بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوتووبین لە کار و ئەرکەکانی ڕۆژانەدا، پێویستمان بە دوو شت هەیە. یەکەم خۆشەویستییەکی بێسنوورمان هەبێت بۆ ئەو کارەی دەیکەین، دووەم شارەزای تەواوی ئەو زانستانە بین کە پەیوەستە بە کارەکەمان. با بزانین بۆچی؟! کاتێک کاری خۆمان دادەمەزرێنین، یان ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەرکێکمان پێ دەسپێردرێت، هەموو کاتێک ڕێگا و هەنگاوەکانمان ئاسان و بێ کێشە نین. بەڵکو ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ناخۆشی دەبینەوە، یان ڕووبەڕووی ڕووداوی چاوەڕواننەکراو دەبینەوە. لەم کاتەدایە کە خۆشەویستیی زۆرمان بۆ کارەکەمان هێزی بەردەوامیمان پێ دەدات، ناهێڵێت لە ڕێگاکەمان لابدەین. دوای ئەوەش پێویستمان بەوەیە جگە لەو زانست و بوارەی کارەکەمان لەپێناودا دامەزراندووە، شارەزای هەموو بەش و زانستەکانی کارگێڕیی کار بین. زانستە کە ڕێگا نادات هەڵە بکەین، هەروەها پێمان دەڵێت چۆن هەنگاوەکانمان ببڕین. ئەزموون و تاقیکردنەوەی هەزاران ساڵەی مرۆڤ لەبواری کارگێڕی و بازرگانیدا، ئێمەی گەیاندووەتە ئاستێکی باڵا لەو بوارانەدا. تەنها پێویستە بە گرنگییەوە لێیان بڕوانین و فێریان بین. لە ئەڵقەی هەشتەمی پۆدکاستی گەلاوێژ، باسی ئەو زانستانەمان کردووە کە پێویستە هەموو خاوەنکار و بەڕێوەبەر و کارمەندێک بیزانێت. دەزانین کە کارگێڕی چەترێکە بۆ هەموو زانست و بەشەکانی تر. لەوانەی زۆر گرنگن بوارەکانی: سەرچاوە مرۆییەکان، بازاڕدۆزی و فرۆشتن، توێژینەوە و گەشەپێدان، دارایی و ئابوورن. ئێمە پێویستە شارەزاییمان لەو بوارانەدا هەبێت، بەبێ ئەوانە ناتوانین کارەکانمان ئەنجام بدەین و دەکەوینە هەڵەیەکی زۆرەوە. هەروەها ئاستێکی بەرز لە هۆشیاریی و ئاگایی ڕێگەت پێدەدات کەسێکی دابڕاو نەبیت لە ڕێکخراوەکەت و جیهان بە گشتی.

4. okt. 2022 - 29 min
Enkelt å finne frem nye favoritter og lett å navigere seg gjennom innholdet i appen
Enkelt å finne frem nye favoritter og lett å navigere seg gjennom innholdet i appen
Liker at det er både Podcaster (godt utvalg) og lydbøker i samme app, pluss at man kan holde Podcaster og lydbøker atskilt i biblioteket.
Bra app. Oversiktlig og ryddig. MYE bra innhold⭐️⭐️⭐️

Velg abonnementet ditt

Mest populær

Tidsbegrenset tilbud

Premium

20 timer lydbøker

  • Eksklusive podkaster

  • Ingen annonser i Podimo shows

  • Avslutt når som helst

2 Måneder for 19 kr
Deretter 99 kr / Måned

Kom i gang

Premium Plus

100 timer lydbøker

  • Eksklusive podkaster

  • Ingen annonser i Podimo shows

  • Avslutt når som helst

Prøv gratis i 14 dager
Deretter 169 kr / måned

Prøv gratis

Bare på Podimo

Populære lydbøker

Kom i gang

2 Måneder for 19 kr. Deretter 99 kr / Måned. Avslutt når som helst.